$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو بە هۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە، لە زۆربەی گەڕەکەکانی ناو شاری #دهۆک# لافاو دروستبووەو بەوهۆیەوە چوار کەس لە شارەدێی فایدە بێسەروشوێنبوون و 28 ماڵ بە تەواوی ژێر ئاو کەوتوون و گوازراونەتەوە بۆ قۆتابخانەیەک.[1]
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە ناوچەی #برادۆست#ی باشوری کوردستان لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، دوو سەربازی تورک کوژران و پێنج سەرباز برینداربوون.[2]
- یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بەتوندی وەڵامی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەنەوە و ڕایدەگەیەنن لەسلێمانی ئیرهابی فکری نییە، ئەگەر ئیرهابێکی فکری و جەستەیش هەبێت لەژێر دەسەڵاتی پارتی هەیە، پێشیان وایە بەراورد بەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ئەو حیزبەدایە زۆرترین خزمەتگوزاری لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێشکەشکراوە، ئاماژە بەوەش دەکەن جێگری سەرۆکی پارتی، کە لەهەمان کات سەرۆکی حکومەتیشە بەقسەکانی پەردەی لەسەر شکست و نەشارەزایی خۆی هەڵماڵی و بە ئاشکرا وتی ئەو سەرۆکی بەشێکی هەرێمە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی عێراق، داوا لە تورکیا دەکات بەشە ئاوی عێراق بەربداتەوە، هەروەها هێزەکانیان لە ناوچەی (#باشیک#)ی خاکی عێراق بکشێنێتەوە.[1]