لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار، لە #جولەمێرگ#ی باکوری کوردستان دوو سەرباز و لە گردی لێلکانی هەرێمی کوردستان 19 سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئەنجامی چالاکییەکانی دوێنێ و پێرێی گەریلاکانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە 21 سەربازی سوپای تورک کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 09:50 خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و سەهید پیرۆزدا، لەسەر گردی لێلکانی باشوری کوردستان لە دژی سوپای تورک چالاکییەکیان لە 10 قۆڵەوە ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا نۆ پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، 19 سەرباز کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون، پاش ئەو چالاکییە سوپای تورک دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: 9ی ئایاریش کاتژمێر 05:20 خولەک گەریلاکانمان لەسەر گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران و دوو سەربازیش کوژران.[1]
#11-05-2018#