لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی #هەپەگە# لە #جولەمێرگ#، سێرت، گابار، #شرناخ# و لێلکان، 18 سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، ئەنجامەکانی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئاشکراکرد
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا ڕۆژی 11ی ئایار کاتژمێر 07:10 خولەکی ئێوارە، گەریلاکانمان لە گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران و 11 سەربازیش کوژران، لە گردی لێلکانی هەرێمی کوردستانیش لەئەنجامی چالاکییەکی بەقەناسی گەریلاکاندا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند: دوێنێ لە ناوچەی بەستای سەربە شرناخ گەریلاکانمان چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا، هەر دوێنێ لە سنووری دیلوجوی سەربە شارۆچکەی باشانی ئیدیر لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: دوێنێ کاتژمێر 05:00ی ئێوارە گەریلاکانمان لەدژی چەند کۆنتراگەریلایەک کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ دروستکردنی ڕێگایەک بەرەو چیای گابار چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گەریلاکانمان بلدۆزەرێکیان تێکشکاند و کۆنتراگەریلایەکیش کە لە بلدۆزەرەکەدا بوو کوژرا، هەر دوێنێ کاتژمێر 05:00 لە دەوروبەری سێرت چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی دیکە کوژرا.[1]
#13-05-2018#