جەماوەری کوردستان
پیشمەرگە قارەمانەکان
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە بەروری 12/5/2018و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە نافەرمیەکان کە بووە هۆی نائارامی ودڵەڕاوکێ دەنگدەران و خستنە ژێرپرسیاری پرۆسەکە بەوەی کە سیستەمی ئەلکترۆنی هاک کراوە گومانەکان زیاتر بوون.
ئێمە لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەنجامە نافەڕمیەکانی پرۆسەکە ڕەتدەکەینەوە لەبەر ئەوەی ئەو ئەنجامەی بڵاو کراوەتەوە لەگەڵ ڕێژەی دەنگدەران و جەماوەری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان یەک ناگریتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست بەجێ بڕیار بدات بەهەژمار کرنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەستی (الفرض يدوی)بۆ ڕاستی و دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەو دڵنیا بوونەوەی دەنگدەران لە دەنگەکانیان بە پێچەوانەوە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەنجامەکان ڕەتدەکاتەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگەریتە بەر.
مەکتەبی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
#13-05-2018#