دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەپێی ئەنجامی بژاردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوی بنکەکانی دەنگدان لەسەنتەری #کەرکووک# و هەردوو قەزای دوبز و داقوق کە 301 هەزار و 15 دەنگە، ڕێژەی دەنگی سێ لایەن کە دەنگەکانیان گەیشتوەتە ئاستی بەدەستهێنانی کورسی بەمشێوەیەیە:
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: لەو ڕێژەیە توانیویەتی 155 هەزار و 462 دەنگ بەدەستبهێنێت، کە دەکاتە 51.6%ی دەنگەکانی کەرکووک.
لیستی جەبهەی تورکمان: لەو ڕێژەیە 57 هەزار و 107 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 19%
لیستی هاوپەیمانی عەرەبی: 28 هەزار و 108 دەنگ، کە دەکاتە 9 %
ئەو ئامارەی لەسەرەوە بڵاوکراوەتە تەنها جیاکردنەوەی 301 هەزار و 15 دەنگە و هێشتا دەنگی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان، قەزای حەویجە و ناحیەکانی ڕیاز و عەباسی و دەنگدانی دەرەوە و هێزی پێشمەرگەی تێدانییە.
بەپێی ئەو ڕێژەیەیش کە تاوەکو ئێستا گەیشتوەتە دەستی دواڕۆژ، پێشبینیدەکرێت دابەشکردنی کورسییەکان بەمشێوەیەبێت:
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 6 کورسی
بەرەی تورکمانی 2 کورسی
هاوپەیمانی عەرەبی 3 کورسی
کورسی 12ش وەکو کۆتا تاوەکو ئێستا لەنێوان یەکێتی و بەرەی تورکمانی یەکلایینەبوەتەوە.[1]
#13-05-2018#