بۆ /سەرجەم کونسڵخانەو نوسینگەکانی وڵاتان لەهەرێم
بۆ/سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
بۆ/وەزارەتی دادی هەرێم
بۆ/ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ/دەستەی مافی مرۆڤ لەهەرێم
لەکاتێکدا لەرۆژی 25/3/2018 ژمارەیەک لەمامۆستایان وپزیشکان و چاڵاکوانی مەدەنی ورۆژنامەنوسان و مامۆستایانی ئاینی دژی سیستەمی پاشەکەوتی ناحەق و زۆرداری هاتنە سەرشەقام،بەڵام لەبری گوێ گرتن لەداخوازیەکانیان بەڵتەچی و هێزەکانی ئاسایش کەوتنە بەر گیانی خۆپیشاندەران، دوان لەو بەڵتەچی و شەق وەشێنانە دیارو ناسراون،کەئەوانیش هەریەک لەسەنگەر عەبا س وناسیح مەمحمود بوون، ئەو دووانە سەرەرای ئیهانە کردن وسوکایەتی پێکردن وشەق وەشاندن لەخۆپیشاندەران،ئێستا سکاڵایان لەسەر خاتوو دکتۆرە شایەن عەسکەری تۆمار کردووە بەبیانوی بردنی ئابرویان هەریەکەیان داوای سەد ملیۆن دینار قەرەبوو لەدکتۆرە شایەن دەکەن، لەکاتێکدا دکتۆرە شایەن دەوامی لەنەخۆشخانەی نانەکەلیەو ڕۆژانە چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات، سەنگەرو ناسیح لەبری داوای لێبوردن لەدکتۆرە کەلەرۆژی خۆپیشاندانە کە مۆبایلەکەیان شکاندو شەقیان لێدا،ئێستا ئەوان سکاڵایان لەسەری تۆمار کردووە،بۆیەئێمە وەکو ڕێکخراوی Enough بۆ بەرگری لەمافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەگەری،داوا دەکەین ئەم دادگای کردنەی دکتۆرە شان هەڵبوەشێتەو لەبری ئەو هەریەک لەسەنگەرو ناسح دادگای بکرێن، وەئێمە وەکو ڕێکخراوی Enough پارێزەری خۆبەخش بۆ دکتۆرە شایەن دابین دەکەین و تا دوا ئەنجامەکان لەگەڵی دەبین بەتەواوی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانەوە
هێمن مامەند، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی Enough
#20-05-2018#