نووسەر لە چەند دێڕێکدا:
- لە گەڕەکی (سەی سەروەر)ی کەرکووک لەدایکبووە،
- لە ساڵی1976 خوێندنی لە زانستگەی بەغدا تەواوکردووە، بکالۆریۆسی ئیدارەو ژمێریاریی لە کۆلێجی ئیدارەو ئیقتساد وەرگرتووە،
- لە مانگی 5ی 1977ەوە تا مانگی 2ی 1978 خوێندنی دبلۆمی باڵای لە دیوان ڕقابە المالیە بغداد خوێندووە،
- ساڵی 1990 بۆ 1991خوێندنی دبلۆمای لە (کۆنسۆڵتەیشنی کۆمپوتەری و حیسابداری کۆمپیوتەر) ی لە لەندەن کردووە،
- لە 2002 خوێندنی (بەڕێوەبردنی دەزگا پەنابەرییەکان)ی تەواوکردووە لە
federation of independent advice centre – london
- لە 2014 ەوە تا ئەیلولی 2018 ڕاوێژکاری پسپۆری کەلچەریی بووە لە کۆمپانیای (ساچی) بریتانی.
- لە ساڵی 2012- 2013 موتەرجیم بووە لە کۆمپانیای (ذ بیگ وۆرد) ی بریتانی.
- لە 2009 تا ئاداری2010:راوێژکاری کاروباری کەڵچەریی عیراق بووە، لە کۆمپانیای(ئین سی سی) لەندەنی.
- لە سەرتاپای ساڵی 2008 کۆئۆردینەری کاروباری خوێندن و ڕاهێنان بووە لە کۆمپانیای (لانگویج فرێندشیپ)ی لەندەن.
- لە دیسەمبەری 2005 تا دیسەمبەری 2007، بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کورد بووە لە لەندەن،
- لە دیسەمبەری 2004 تا نۆڤەمبەری 2005، جێگری بەڕێوەبەری (مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کورد) بووە لە لەندەن،
- لە مانگی 11ی 1994 تا 11ی 2004، بەرپرسی کارگێڕی و ڕۆشنبیری بووە لە مەڵبەندی لەندەن،
- لە 1997، سکرتێری کۆمیتەی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە لە بریتانیا،
- لە سەرەتای1983/ تا شوباتی 1984 کارمەندی بارەگای سەرەکی (جوقد) بووە لە شاری دیمەشق،
- لە مانگی ئاداری 1979 تا ئابی 1981، چاودێری کاروباری حیسابداریی بووە لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی،
پاشان تا ئایاری ساڵی 1982 لە سەرۆکایەتی دانیشگای صلاح الدین لە هەولێر.
- لە ساڵی 1977 تا 1978 بۆ ماوەی 9 مانگ کارمەندو خوێندکار بووە لە (دیوانی الرقابة المالیة)ی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق.
کتێب و نامیلکە چاپکراوانەکانی:
1– سروودی شادی (کۆمەڵە شیعر) 1987دانیمارک.
2– لێکۆڵینەوەو تەرجەمە لەسەر (راپەڕینی کوردان 1925)، 1988 سوید.
3– خونچەکان: کۆمەڵە شیعرو چیرۆک بۆ منداڵان. 1991 لەندەن (بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێزان سامی شۆڕش و هەڤاڵ کوێستانی).
4- تاقیکردنەوەی تیئۆریی ڕانەندەگی لە بریتانیا، 2000 لەندەن (بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێزان محمەد گەردی و ئەنوەر سوڵتانی)
5- فیلمی دیزنی : دوو هونەرمەند و فیلمی وێنە بزێوەکان، سلێمانی، 2001 (کتێب بۆ منداڵان)، دەزگای خاک.
6- ئێوارە خەونێک لەگەڵ باوەگوڕگوڕا، کۆمەڵە شیعر، 2004 سلێمانی.
7- تۆ مەبەستی، تۆ هەڵبەستی، کۆمەڵە شیعر، 2004 سلێمانی.
8- کورد لە بریتانیا (لەگەڵ کاث سینکەر) بە ئینگلیزی، 2005 لەندەن و سیدنی.
9- ڕاپۆڕتی کارگێڕی بریتانی سەبارەت بە دەڤەری کەرکووک 1919، (وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە) دەزگای ژین، 2005 سلێمانی.
10- شاعیری مرۆڤدۆست نازم حیکمەت: کۆمەڵێ لە شیعرەکانی (لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەدەبی تورکی نوێ) 2010دەزگای سەردەم / سلێمانی.
11- میرزا مەنگوری و یۆتۆبیا جیهانییەکەی: لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی سلێمانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. سلێمانی، 2010
12- سورەوەردی : لە زادگایەکی کوردەوارییەوە بۆ جیهانیەتی فەلسەفە. کەرکووک 2013، کۆمەڵەی ڕووناکبیری.
13- مێژووی خەباتی سیاسی و نەتەوایەتی 1929، ئەکادیمیای کوردی، هەولێر 2016
14- گەڕانەوە بۆ پرنسیپەکانی کوردایەتی (کتێبێک لەسەر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) دەزگای گەلاوێژ، سلێمانی 2015
15- ڕێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان: دەستوور، پێکهاتەو بەڕێوەبردن، کوردستان 2017، ڕێباز فاوەندەیشن.
16- کتێبی لە باشووری کوردستاندا فۆلکلۆر، گۆرانی و مەقامات: عەلی مەردان وەکو نموونەیەک - ئینستیتۆتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، 2021، کوردستان
کتێب و نامیلکە ئامادەکراوەکانم بۆ چاپکردن:
1- کتێبی ببلۆگرافیای نووسینەکانم لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا: لەگەڵ چەند نموونەیەک، 2020.
2- کتێبی ڕاپۆڕتی کارگێڕی بریتانی ساڵی 1919 بۆ دەڤەرەکانی (کەرکووک، خانەقین، کفری، سلێمانی، هەولێر، کۆیسنجەق، ڕەواندز، موسڵ و میسۆپۆتامیای 1918 و 1919) 2020.
3- کتێبی قەیرانی ئابوری و دارایی جیهان و چارەسەرییەکان، لەگەڵ کۆمەڵێ لێکۆڵینەوەی دارایی و کارگێڕی. 2009
4- نامیلکەی خەباتی قوتابیانی کوردستان لە چەند لاپەڕەیەکی بیرەوەیدا، 2011.
5- نامیلکەی سێرڤەی و پشکنینی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کوردستاندا، 2015.
6- کتێبی دەروازەیەکی تر بۆ تێگەیشتنی بابەتە ستراتیجییەکانی کوردستان: کۆمەڵێ لێکۆڵینەوەو وتار، 2010
7- تورکیا و کێشەی کورد: کۆمەڵێ لێکۆڵینەوەو وتار، 2010
8- کتێبی لێکۆڵینەوەو وتارەکانم سەبارەت بە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، 2017.
9- کتێبی دوکتۆر عەبداڵڵا جەودەت: نموونەی ڕۆشنبیری کورد لە دوا ساڵانی دەوڵەتی عوسمانلی دا، 2009.
10- نامیلکەی وتارەکانم سەبارەت بە پەنابەریی و پەنابەرانی کورد لە ئەوروپا. 2008
11- کتێبی هەستی دەروون: کۆمەڵە شیعر 2014.
12- کتێبی بۆ ئەو ڕۆژە، ڕۆژە دڵم : کۆمەڵە شیعر 2015
13- کتێبی هاتن شمشێر بکەن بە دەیر: کۆمەڵە شیعر 2016.
14- کتێبی کڵاورۆژنەکان : کۆمەڵە شیعر 2017
15- کتێبی لە قەندیلەوە نامەی هەڵۆیەک: کۆمەڵە شیعر 2018.
16- کتێبی منم ڕیگا منم ڕێدان : کۆمەڵە شیعر 2019.
17- نامیلکەی زانستی زمان و هەندێ بۆچوون، 2004.
18- کتێبی چەند وتارێکی ئەدەبی سەبارەت بە هەندێ ئەدیبی جیهانیی (لۆرکا، ئەرثەر میللەر، هارۆڵد پێنتەر، یەشار کەماڵ، عەزیز نەسین، فەروخی فەروخزاد و هتد.....) 2004.
19- کێبی ئیگناتۆسی ڕاماڵ و تەرجەمەی چەندین چیرۆک و شانۆنامە. 2007
20- کتێبی دەستەگوڵێ بۆ ئێوەی نازدار: 24 چیرۆک و شیعر بۆ منداڵان، 2008.
21- کتێبی چیرۆکەکانی لیۆن تۆلستۆی و چەندین چیرۆکی تر بۆ منداڵان، 2011. [1]