رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ناوەڕاستی ساڵی 2017ەوە تاوەکو سەرەتای مانگی نیسانی 2018، زیاتر لە 2 هەزارو 300 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و پەیوەندیان بە #داعش# لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوان و بەشێکیش له و کەسانە دوای لێکۆڵینەوە ئازادکراون.
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 21ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند لەبەرامبەر دەستگیرکراوانی داعش لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2006 کە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) ناسراوە، تاوەکو 16/7/2016 کاری پێکرا، بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی بە کاری تیرۆریستییەوە تێوەگلاون کار بە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان و یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەموارکراو دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە ڕێککەوتی (1ی حوزەیرانی 2017 تاوەکو 20ی ئازار) دەستگیرکراونی داعش بەمشێوەیە بووە، کۆی گشتی دەستگیرکراوانی داعش لەو ماوەیەدا (2124) بەندکراو بووە، هەر لەو ماوەیەدا (666) کەسی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکراون، هەروەها (589) بەندکراو لەلایەن دادگاوە سزادراون و (273) کەس بە فەرمانی دادگا ئازادکراون و (596) کەسیش تائێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
روونیشیکردەوە، لە ڕێکەوتی (1ی تەمموزی 2017 تا 14ی شوباتی 2018) لە دادگای نەوجەوانانی هەولێر (194) کەس سزادراون و دوو لەو تۆمەتبارانە ئازادکراون، لە ڕێکەوتی (1ی تەمموزی 2017 تاوەکو 31 ئازاری 2018)ش لە دادگای تاوانی هەولێر/2، (408) کەیسی تایبەت بە ماددەی تیرۆر یەکلاکراونەتەوە.
زێباری ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی سەرۆکایەتی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی (5) کەس دەستگیرکراون، لەوانە (2)یان بڕیاری دادگایان بۆ دەرچووە و سزادراون و (2) دیکەیان ئازادکراون و یەکێکیان هێشتا کەیسەکەی یەکلانەبووەتەوە لەدادگا.
ناوبراو، لەبارەی دەستگیرکراوانی داعش لە پارێزگای دهۆک و کەرکووک ڕایگەیاند لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک لە ڕێکەوتی (1ی حوزەیرانی 2017 تاکو 28ی ئازاری 2018) ژمارەی دەستگیرکراوانی داعش بەمشێوەیە بوو، (276) کەس دەستگیرکراون، (173)یان سزادراون و (111) ئازادکراون و کەیسێکیش تائێستا لە دادگا یەکلانەبووەتەوەو لە دادگاکانی کەرکووک - گەرمیانیش ژمارەیەک لە تۆمەتباران بە پەیوەندیکردنیان بە داعشەوە لە ماوەی ڕابردوودا (20) کەس دەستگیرکراون، هەروەها (3) لە تۆمەتباران سزادراون و (12) تۆمەتبار بە بڕیاری دادگا ئازادکراون و (5)یان تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
ئه و بەرپرسە حکومیە ئاماژەشی بەوەکرد، لە دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2017 تاکو 28/3/2018 چەند کەیسێک ئیحالەی ئەم دادگایە کراون کە ژمارەیان (63) کەیس بووە، لەوانە (17) تۆمەتبار لەلایەن دادگاوە سزادراون، (25) تۆمەتبار بە بڕیاری دادگا ئازادکراون و (21) تۆمەتباریش لە قۆناغی دادگاییکردندان و کەیسەکانیان یەکلایی نەبووەتەوە.
وتیشی هەر کاتێک دەستگیرکراوان تۆمەتی پەیوەندیکردنیان بە داعش یان هاوکاریکردنی داعشیان بەسەردا ساغبووەوە، ئەوا بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کەسوکاریشیان ئاگاداردەکرێنەوە لە تۆمەتەکانیان، لەهەمانکاتدا هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانیکردنی کەسوکاریان و بوونی پارێزەر بۆ ئەوەی بەرگرییان لێبکات، بەڵام ئەگەر لەمیانەی لێکۆڵینەوەکاندا هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبووەوە.[1]
#21-05-2018#