سەوسەن، کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی گوڵەندامە. یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەکانی ئێران لە چوار دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا، بە ڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی #قەسری شیرین#ە. هەر بە منداڵی لە ڕووداوی ئوتومبێلدا باوکی و پاشتریش دایکی لەدەست دەدات.
سەوسەن، یەکێکە لەو هونەرمەندە کەمانەی کە زۆرینەی سەروەرت و سامانەکەی بۆ هەژار و نەداران خەرجکردووە. ساڵی 2004 لە شاری لۆس ئەنجلوسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆچی دوایی دەکات و گەنجینەیەکی هونەری پڕ بەهادار پاش خۆی جێدەهێڵێت.
ئەوی تایبەتە لە سەدای سەوسەندا، ئەو غوربەت و گڕییە پڕ سۆزەیە کە ئەوی ئاشنای گۆرانییەکانی بێت زوو دەیناسێتەوە.