ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاری بەرفرەوانی دا دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە 24 تا 28ی ئایار\3 تا 7ی جۆزەردان و ڕایگەیاند: چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا ئەنجامدراون.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە #شەمزینان# 4 سەرباز، لە مەیدانەکانی #جۆلەمێرگ# 6 سەرباز و لە سیدەکان-یش 5 سەربازی تورکیا کوژراون. گە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە چەلێ و #بەدلیس#-یش چالاکی ئەنجامدراون، بەڵام هێشتا زانیاری وردیان بەدەست نەگەیشتووە.
$لە شەمزینان 4 سەرباز کوژران$
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییان لە دژی سەربازگەیەک ئەنجامداوە.
(28ی ئایار\7ی جۆزەردان کاتژمێر 11، هێزەکانمان لە دژی سەربازگەی تسێی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. گورزی توندیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی سەربازگەکە دا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 4 سەربازی دوژمن کوژران.)
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی 28ی ئایار\ 7ی جۆزەردان کاتژمێر 19:10 گەریلاکانی هەپەگە هێرشیان کردۆتە سەر داگیرکەرانی سەر گردی کۆرینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ. بەڵام دەربارەی ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیاری ڕوون بەدەستنەکەوتووە.
$5 سەرباز لە ئەڤدلکۆفی کوژران$
هەپەگە ڕایگەیاند هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17:20 لە دژی سەربازانی داگیرکەر کە لەسەر گردی ئەڤدلکۆفیی سەر بە دەڤەری سیدەکانی باشووری کوردستان بوون، چالاکی ئەنجامدراوە.
(لەم چالاکییەدا گورزی توند لە سەنگەر و چادرەکانی دوژمن درا، ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 5 سەرباز کوژران. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی دەوروبەریان کرد.)
$لە بەدلیس چالاکی دژی خاڵی پشکنین$
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە 28ی ئایار\7ی جۆزەردان چالاکییەکی دیکە لە بەدلیس ئەنجامدراوە.
(کاتژمێر 10:20 لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە هەوڵ دەدات لەسەر ڕێگەی تاتوان و خیزان خاڵی پشکنین دابنێت، چالاکییەک ئەنجامدرا و دەستڕێژیی گولە لە یەکینەکەی دوژمن کرا. ڕوون نەبووەتەوە لەم چالاکییەدا چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون. یەکینەکەی دوژمن کە هەوڵی دەدا خاڵی پشکنین دابنێت، ناچار بوو بکشێتەوە.)
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ڕۆژی 27ی ئایار\6ی جۆزەردان سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هەوڵی داوە بە کۆپتەری سکۆرسکی سەرباز لە سەربازگەی بیلگەچی ناوچەی پولوری دێرسم دابەزێنێت، بەڵام هێزەکانی گەریلا گورزیان لە کۆپتەرەکان وەشاندووە.
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دێرسم-دا، هێزەکانمان کاتژمێر 17:20 گورزیان له و کۆپتەرانە وەشاند کە هەوڵیان دەدا سەرباز دابەزێنن. کۆپتەرێک کە گورزی لێ درا، بەبێ دابەزاندنی سەربازەکان، ناچار بوو لە هەرێمەکە دوور کەوێتەوە.)
$لە مەیدانەکانی جۆلەمێرگ 6 سەرباز کوژران$
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەستنیشانی کرد کە ڕۆژی 25ی ئایار\4ی جۆزەردان لە دۆڵی کۆنترانس-ی جۆلەمێرگ بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ئەنجامدرا و لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا گەریلاکان هێرشیان کردە سەر یەکینەیەکی نهێنی.
(کاتژمێر 18:00، هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی نهێنی کە بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنەکە، چالاکییان ئەنجامدا. لە نزیکەوە گورز لە یەکینەکەی دوژمن درا و 6 سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون.)
$لە چەلێ چالاکی$
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، 24ی ئایار\3ی جۆزەردان کاتژمێر 00:10 و 26ی ئایار\5ی جۆزەردان کاتژمێر 19، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شوندرێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ 2 چالاکییان ئەنجامدا. لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.[1]
#29-05-2018#