بابەت: مێژوو و گێڕانەوە
گێڕانەوەئ: ئیبراهیم مەلا حەمید
شەهید فەرماندە #ناسر عەبدوڵڵا میرزا# (هیوا باڕۆیی)
-تۆ نەمردووی نامری، مردن له ئاستا کۆیلەیه
چونکه گیانی تۆ دروشمه، بانگەوازه ڕێگەیه
تۆ چیای دەنگدانەوەی، دەنگی کپی چەوسانەوەی
-بۆمەلەرزەی ڕاپەرینی سەردەمی بوژانەوەی
جێگری #تیپی 57ی سەگرمە#ی یەکێتی بووە. زۆر بەداخەوه هەتا ئێستا گوێم لێنه بووه ئەوحیزبه باسی بکات.
بیرمه ساڵی 1988 له ئەمنەسوتاوەکە (سوورەکە)ی #سلێمانی# لەگەڵ ئەم کەڵەپیاوە و کاک عەلی جبار قارەمان، ئەنوەر قادر قەرەچێواری،
کاک ڕەحمان گەبەیی 4مانگ زیندانی بووم. لەگەڵ 40 کەسی دیکەی ناوچەی #سەنگاو#و ناوچەکانی دیکه ناتوانم ناوی گشتیان بێنم، لەبەر زۆری
حەزەکەم به کوورتی باسێکی نەبەرردی شەهید هیوا باڕۆییتان بۆ بکەم. که چەند مەردانه وەڵامی جەلادەکانی ڕژیمی ئەدایەوه.
ئەبێ وەڵامی #فەرهاد سەنگاوی# چیبێت بۆ ئەم شەهیده؟ که ئەوکات بانگەشەی سەربەخۆیی ده کرد!
شەهید هیوا لەکاتی لێکۆلینەوەدا له پێش منەوه بوو نەقیبێک ناوی (سەلاح) بوو له دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر،
-لێی پرسیی: تۆ چۆن بوویته جێگرتیپ؟
-وەڵامی شەهید هیوا:بەکوشتنی هەزارەهای وەک تۆ بوومەتە جێگرتیپ.
-نەقیب سەلاح: جەماعەتی مەسعود بووی یا جەلال؟
-شەهید هیوا: پێشمەرگەی کوردستان بووم.
-نەقیب سەلاح:چی تفەنگێکت پێ بوو؟
-شەهیدهیوا:قه ناس.
-نەقیب سەلاح: چەن سەربازت پێ کوشتوه؟
-شەهید هیوا: بلا حساب واته له ژماره نایە.
-نەقیب سەلاح: چەند ئەفسەرت کوشتووە؟
-شەهید هیوا: بلا حساب له ژماره نایە.
-نەقیب سلاح: چەند ئەمنت کوشتووه؟
-شەهید هیوا: بلا حساب لە ژمارە نایە.
-نەقیب سەلاح: چەند چەکداری دیفاع وەتەنیت کوشتووە؟واته (جاش)
-شەهید هیوا دووباره وتی: بلا حساب واته له ژماره نایە.
-نەقیب سەلاح: خۆ ئەو دیفاع وەتەنیانه کورد بوون چۆن دڵتهات بیانکوژی؟
-شەهید هیوا: کوردێ کوردبێ ڕووی چەکی له برای خۆی ناکات ئەوانه خائن بوون؟
-نەقیب سەلاح: ئەی چۆن تەسلیم بوویت؟
شەهید هیوا وتی: هاوڕێکانم خیانەتیان لێکردم، ئەگینا ئێوه ئەو پیاوه نەبوون من بگرن و بێمه بەردەستان!
نەقیب سەلاح: لاوالله بجبر السیف-واته به زەبری شمشێر.
نەقیب سەلاح: ئیستا ئازادت بکەین چی ئەکەی؟ ئەمنەکان زۆردڵیان خۆشبوو وایانزانی دەڵێت دبمه پیاوی ڕژێم!
شەهید هیوا: دوباره دەبمەوه پیشمەرگە، قەناسەکەم بەرەو ڕووتان دەکەمەوه...
ئاگام لێبوو چی جنێویان پێی ئەدا شەهید هیوا هەمان شێوەی خۆیان جنیوەکانی پێیان ئەدایەوه.
هەندێجار تفیشی لێیان دەکرد که به چاوی خۆم بینیومه.
ئەم ڕووداوە لە مانگی (4 و 5) ساڵی 1988 ڕوویداوە.