ڕاپۆرتێک لەبارەی مەحویەوە
عەتا محەمەد
هەنار و فریشتەی مردن بە تەواو کردنی ئەم کتێبە سێینە سەرسوورهێنەرەکەی عەتا محەمەد تەواو بوو. لەم سێ ڕۆمانەدا نووسەر دەمانخاتە بەردەم سێ پرسیاری قوڵ، سێ پرسیار کە وەڵام نادرێتەوە و وەک تەلەبەیەکی تەمەڵ لە بەردەم هەرسێ پرسیارەکەدا دۆشدادەمێنین:
1ئێمە خۆمان دەژین یان ناوەکانمان؟
2_ ئێمە خۆمان دەژین یان وێنەکانمان؟
3_ ئێمە خۆمان دەژین یان چیرۆکەکانمان؟
لە ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکاندا فڕێی داینە بەردەم ئەوەی ئێمە جگە لە کۆمەڵێک ناو هیچ نین، هەر دەکرێ خۆمان نەبین و ئەوەی هەبێت یان ناوەکانی ناو ڕێبەر بێت، یان وێنەکانی ناو پاسەوانان و یان چیرۆکی ناو هەنار و فریشتەی مردن بین.
هەر بەڕاست کێ ئەڵێ ئێمە وەک بوونێکی فیزیکی هەین؟ کی ئەڵێ ئیمە ناو و وێنە و چیرۆکی ناو کتێبێک نین؟