بە پێی بەیاننامەکەی #هەپەگە# لە زنجیرە چالاکیی گەریلادا لە #ئامەد# 7سەربازی سوپای تورکیا کوژران ولە ناوچەی #گەڤەر#-ی #جولەمێرگ#-یش کۆنترا گەریلایەک گەییشتە سزایی خۆی
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا لە ئامەد و جولەمێرگ بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا، دوێنێ کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارە لە دەڤەری باشێرگە-ی جولەمێرگ چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندرا و سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند، کە کۆنتراگەریلایەک بەناوی حەیدەر چەلیک کە هاوکاریی سوپای تورکیای دەکرد، ڕۆژی 31ی ئایار/9ی جۆزەردان کاتژمێر 09:30 خولەکی شەو لە شارۆچکەی گەڤەری سەربە جولەمێرگ سزادرا.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 04:00ی سەرلەبەیانی لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە دەوروبەری پیران-ی سەربە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، هەر ئەو ڕۆژە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکان، لەو چالاکییەشدا 2 سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.[1]
#02-06-2018#