شارەزایەکی بواری ئاو و وزە ئاشکرایدەکات، جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی گاپ لە تورکیا، ئه و وڵاتە و چەند وڵاتێکی دیکە بەره و مەترسییەکی گەورە دەبات.
دکتۆر ڕەمەزان هەمزە، بەڕێوەبەری پەیمانگا ستراتیژیەکانی ئاو و وزە لە هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی وت گاپ پڕۆژەیەکی تورکی ئسرائیلییە، من ئاگادرام ئەوانەی ئەم پرۆژەیە جێبەجێدەکەن نەچوونەتە قوڵایی لێکۆڵینەوەی بومەلەرزه و کاریگەریەکانی ژینگه، چونکە ئەم پرۆژەیە زیاتر بۆ بەدەستهێنانی پارە و مەبەستی بازرگانییە.
وتیشی تورکیا دەکەوێتە ناوچەی 'تۆرۆس' لەسەر لێواری پلێتی 'تیکتۆنی'، له و ناوچەیە دوو شکستی گەورەی زەوی هەیه، یەکێک لە باکور بەروه و باشور ئەوی دیکە لە ڕۆژهەڵات بەرو ڕۆژئاوا، کە هەردووکیان لە نزیک بەنداوی ئەتا تورک دەگەن بەیەک.
ئاماژەی بەوەشدا، کە بەنداوی ئەتا تورک توانای گلدانەوەی 48 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڵام ئێستا نزیکەی 22 ملیاری مەتر سێجا ئاو تێدایە، هەرکاتێک پڕبێت دەبێتە هۆی درووستبوونی بومەلەرزەی گەورە و کارەساتی گەورە دروستدەکات کە لە مێژوودا ڕووینەداوە.
پرۆژەی گاپ بە گەورەترین پڕۆژەی ئابوری دادەنرێت لە مێژووی تورکیادا کە 22 بەنداو و 19 وێستگەی کارەبا لەخۆدەگرێت، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت 25% کارەبای ئه و وڵاتە دابینبکات، دروستکردنی بەنداوی 'ئەلیسۆ' لەناو پرۆژەی گاپ دایە و دوای تەواوکردنی ئه و بەنداوە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، تورکیا 50% ئاوی دیجلە بۆ پڕکردنی بەکاردەهێنێت.[1]
#04-06-2018#