بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی شیوەشان، کۆمپانیای گاز پڵەسی بریتانی بڕیاریداوە لە 30ی حوزەیرانی 2018دا کارەکانی بوەستێنێت.
تاریق حەیدەر، قایمقامی #کۆیە# بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، بەرپرسانی کۆمپانیای جێبەجێکار پێیانڕاگەیاندوین بەرهەمی ڕۆژانەی ئەم کێڵگەیە نزیکەی (800) بەرمیلە، بۆیە ئەم ئاستە خراپه و بڕیاریانداوە تا شەش مانگی داهاتوو کارەکانیان بوەستێنن، دواتر بریاری یەکجاری دەدەن کە بیری تر لێدەدەن یاخود کۆتایی بەکار دەهێنن.
قایمقامی کۆیە بە دووریشیزانی جارێکی تر کۆمپانیای گاز پڵەسی بریتانی له و کێڵگەیە کاربکاتەوە، چونکە بەرهەمەکەی کەمه و لەئاست خواست و پێداویستییەکان نییە.
کێڵگەی نەوتی شیوەشان لە ساڵی 2013وە لەلایەن گازپڵەسی بریتانی کاری تێدادەکرێت، لەکۆتایی ساڵی 2015وە نەوتی لێدەردەهێنرێت کە بریتی بوو لەچوار بیرە نەوت، بەڵام ئێستا بیرەنەوتێکیان بەتەواوی وشکبووە، لەسەرەتادا بەرهەمی ڕۆژانەی ئەم کێڵگەیە (4000) بەرمیل بوو، بەڵام ئێستا کەمترە لە (800) بەرمیل، بەمەش لە کۆی 250 کرێکار تەنها 35یان ماونەتەوە لەکارکردن.[1]
#06-06-2018#