ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە شەمزینان، شرناخ، دێرسم و بەدلیس، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی بەرفرەوانیان ئەنجامداوە:
لە شەمزینان 9 سەربازی تیمەتایبەتەکان کوژران
3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 13:30، هێزەکانی ئێمەی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) لە دژی داگیرکەرانی سەر گردی کۆرووجوو لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن درا، بەڵام دەربارەی ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیاری بەدەستنەخرا. لە دوای چالاکییەکە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بەمەبەستی دەستێوەردان هاتنە ناوچەکە و هێزەکانی ئێمە ڕۆژی 4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان کاتژمێر 00:30 چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری ejder بەتەواوی تێکشکێندرا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 9 سەربازی تیمەتایبەتەکان کوژران.
ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی چالاکیی سەرەرۆ ڕوون نەبوویەوە
4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان کاتژمێر 4:30، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی سەرەرۆ-ی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانی داگیرکەر لە گوندەکە دەرکەوتن بۆ دەرەوەیان قەدەغە کرد و گەمارۆی گوندەکەیان دا. هێزەکانمان بەیانیی هەمان ڕۆژ لەسەر ڕێگەی سەرەرۆ و شاپاتانێ، لە دژی سەربازان و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ejder چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا گورز لە ئۆتۆمبێله زرێپۆشەکە درا، بەڵام دەربارەی ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیارییەکی ڕوون بەدەستنەکەوت. لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی داگیرکەران لە نزیک گوندی سەرەرۆ دەستڕێژییان لە سەربازەکانی خۆیان کرد و زۆر سەرباز بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر تەرمی سەربازەکان بریندارەکانیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و کۆپتەری جۆری سکۆرسکی بۆ ناوەندی شاری گەڤەر گواستەوە.
چالاکییەکانی شرناخ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان چالاکیی بەرفرەوانیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا زۆر سەرباز کوژران:
6 سەرباز لە گابار کوژران
5ی حوزەیران\15ی جۆزەران کاتژمێر 16:50، لە چیای گاباری شرناخ، لە شوێنێکی نێوان تابووری زڤنگێی ناوچەی فندکێ و گردی گوڤەنلیک، هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە هەمان کاتدا بەتوندی دەستڕێژی لێ کرا و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندرا. لە چالاکییەکەدا 6 سەربازی دوژمن کوژران. کاتژمێرێک دوای چالاکییەکە، هێزەکانی داگیرکەر بە پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانک و کۆپتەری جۆری کۆبرا، تەرمەکانی خۆیان بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە هەڵگرتنەوە.
لە بەستا 7 سەرباز کوژران
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17 لە ناوچەی دەروازەی بەرۆژ لە هەرێمی بەستای شرناخ، لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە گردی دەروازەی ئەیشێدینکێ بۆ پاراستنی سەربازگەیەکی نوێ جێگیرکراوە، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە 6 قۆڵەوە بە گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن درا. لە ئەنجامدا 7 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جۆری ئاتاک، تەرمی سەربازەکانی خۆیان و بریندارەکانیان لە ناوچەکە هەڵگرتەوە.
لە مێردین سەربازێک کوژرا
4ی حوزەیران کاتژمێر 16:30، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سەربازگەی ماهسەرتێ فافێ لە ناوچەی ماهسەرت-ی مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
سەربازێک لە دێرسم کوژرا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دێرسم-دا، ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان کاتژمێر 17، لە دژی سەربازگەی چیچەکلی لە ناوەندی شاری دێرسم چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ejder کە لەنێو سەربازگەکە بوو درا و بەتەواوی تێکشکێندرا. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا. لە دوای چالاکییەکە کۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا دەستڕێژیی گولەیان لە دەوروبەری سەربازگەکە کرد.
چالاکی لە بەدلیس
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ماوەیەکە لە دەوروبەری گوندەکانی مەزرا، خسرۆکێ، تووگ و کورتکا-ی ناوچەی تاتوانی بەدلیس بە هاوکاریی کۆنترا(دژەگەریلا)کان، دار دەبڕن. هێزەکانمان چەندین جار هۆشدارییان پێدابوون، بەڵام ئه و کۆنترایانە دەستیان لە بڕینی دار بەرنەدا. ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان کاتژمێر 17 هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر ئه و کۆنترایانە. دەربارەی ژمارەی ئه و کۆنترایانەی کوژران و بریندار بوون، زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.
هێرشی فڕۆکەجەنگییەکان
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان لەنێوان کاتژمێر 22:00 - 00:00 بۆمبارانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد. هەروەها بۆردومانی مەیدانەکانی ساجا و سیدا-ی زاپ، ئادلبەگ-ی ئاڤاشین، گوندی گوزێ و حەوتی تەباخ-ی گارە، شێخ زادێی خواکورک و کۆزینەی قەندیل-یان کرد.[1]
#06-06-2018#