ئەم شەش لایەنەی خوارەوە، پشتگیری خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو هەنگاوە گرنگ و مێژووییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرتییەبەر بۆ بەدەنگەوە هاتنی دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان لەسەر تەزویر و ساختە و چەتەیی ئەلیکترۆنی بۆسەر دەنگی هاوڵاتیان و دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 12ی 5ی 2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە هەمان کاتدا هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەرز دەنرخێنین کە لە کاتی پێویستدا هاتە سەرخەت، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕسواکردنی پرۆژەی گەندەڵکارانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین داوا لە لایەنە قەزاییە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەین، کە ڕۆڵی تەواو و ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن لە پاشماوەی پرۆسەی هەڵبژاردن و گێڕانەوەی و وەرگرتنەوەی ماف بۆ خاوەنەکانیان.
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
بزووتنەوەی گۆڕان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
#07-06-2018#