یەک لە شاعیرە هایکوونووسەکانە. ئەندامی #یانەی شیعری هایکوی کوردی#یە.
لەدایکبوون :#28-10-1975#.
دەرچووی :پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی کچان.
بەش : ئەدەبیاتی کوردی.
ساڵی دەرچوون : 1998-1999
لە ساڵی 2008 وە حەزی لە نوسین کردووە و خولیای نوسینی هەبووە،چەند هۆنراوەیەک بۆ منداڵان و کورتە چیرۆکی نوسی وە،بەڵام بەداخەوە هیچیانی بە چاپ نەگەیاندووە، وەک پێشکەشکار بەژداری کردووە لە کار و چالاکی پەیمانگادا، بە خوێندنەوەی هۆنراوە شاعیرە مەزنەکان،لە ساڵی 1995 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و بەبۆنەی ئەوەوە چالاکی کەم بۆتەوە،بە خۆش حاڵیەوە دوای ئەوەی ژیان هەناسەیەکی پێداوە لە ساڵی 2014ەوە لە واڵی خۆی چەند نوسینێکم بڵاو کردۆتەوە لەوانە (کورتە پەخشان،شیعر،تەنزە شیعر و چەند دەقێکی سۆزداری) بڵاو کردۆتەوە.
زیاتر نوسینەکانی لە دەوری سۆزداری و خەیاڵدا دەسوڕێنەوە.