$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ پارێزگاری تورک-ی #جولەمێرگ#، 30 ناوچەی لەو پارێزگایەدا وەک ناوچەی تایبەتی ئاساییش ڕاگەیاند و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی تێیاندا قەدەغەکرد.[2]
- وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، ئێمە بێ منەتین و تورکیا لە هەر کوێ هێرش دەکات با بیکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ لێدوانێکی تەلەڤزیۆنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە ڕایگەیاندبوو، سوپاکەی هێرشدەکاتە سەر قەندیل و شەنگال و مەخمور-یش.[3]
$باشووری کوردستان$
- فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان پێیوایە لەو هەوڵانەی بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراون هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج. هەروەها ڕایدەگەیێنێت، هەر هەوڵێک بۆ ڕەتکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت ڕەتدەکەینەوه و دژی هەر هەوڵێکیشین کە بۆ ئه و مەبەستە بدرێت و بە دژایەتی ڕاستەوخۆی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەزانین.[1]
- سەرۆکی لیژنەی داکۆکی کردن لە مافەکانی ئافرەت ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسە له و بێ ڕێزيانەی هەندێک مەلا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بەرانبەر ئافرەتی کورد دەیکەن.[3]
- پۆلیسی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، شەوی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[1]
- #موراد قەرەیلان# ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە و فەرماندەی ناوەندی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل 'نەپەگە' ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو مانگدا گەریلاکانیان زیاتر لە 200 سەربازی تورکیایان لە سنووری #سیدەکان# کوشتوە، دەشڵێت حکومەتی هەرێم هەڵوێستی ئەرێنی نەبووە بەرانبەر هاتنی سوپای تورکیا بۆ سیدەکان.[3]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی سنووری #ئاکرێ#یان کرد لە پارێزگەی دهۆکی باشووری کوردستان.[2]
- لە گوندێکی شارۆچکەی #خورماتوو# بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندارو بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیدا، سەربازێک بریندربوو، سەرچاوەیەکیش دەڵێت جموجۆڵی #داعش# لە ناوچەکە دەرکەوتووەتەوە.[3]
- ئەمشەو، دوو تەقینەوە لە دوو گەڕەکی جیاوازی #کەرکووک# ڕویانداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و 18 کەسیش برینداربوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە کاتژمێر18:00 لە ناوچەی تەل ڕەفعەت-ی کانتۆن-ی #شەهبا# مینێک-ی چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە بنەمالەیەکی #عەفرین#-یدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا 6 هاووڵاتی شەهید بوون و 4 هووڵاتی دیکەش برینداربوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمەلیک لە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، ڕۆشنبیر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامانی ڕێکخراوەمەدەنییەکان کە لە نەتەوەکانی ئێران پێک دێن هەستاون بە ڕاگەیاندنی کەمپەینێک بە ناوی نا بۆ سێدرارە لە ئێران، و داوا لە تەواوی چین و تۆێژەکان بە هەر بیر و باوەڕی سیاسی جیاوازەوە دەکەن کە خاوەنداریەتی لەم کەمپەینە بکەن و بەشداری چالاکانەی تێدا بکەن.[2]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغدا چارەسەری #پەکەکە#ی پێنەکرێت، ئەوا مۆڵەت لە کەس وەرناگرن و هێرشدەکەنە سەر #شەنگال# و #قەندیل# و #مەخمور#.[3]
- هاوپەیمانی فەتح، سەرۆکایەتی هادی عامری ڕایدەگەیەنێت، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمان هەڵدەگێڕێتەوە، بەتایبەت لە پارێزگای #کەرکووک# و هەرێمی کوردستان.[3]
- کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێراق و ئێران و سووریا و ڕووسیا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری دەزگای سیخوڕی سەربای ئێراق لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین پرسی تایبەتی ئاساییش تاوتوێکران.[3]