دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لەنێوان یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و ڕێکخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی نێودەوڵەتی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 3000 کەس بۆ گەنجانی #هەولێر# و ئاوارەکان، واژۆکرا.
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئوردن و لوبنان یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کردووه و لەمەودوا ڕێکخراوە نێودەوڵەتیییەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕەسمی کاردەکات.
وتیشی ڕێکخراوەکە کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕاهێنانی پیشەیی لەسەر پێداویستی کاری بازاڕی خۆماڵی بۆ 1700 کەس لە شاری هەولێرو ئاوارەکانی هەولێر ئەنجامدەدات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ژووری بارزگانی و پیشەسازی هەرێم، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕاهێنان بۆ 300 گەنج دەکەن کە تەمەنیان لە نێوان 18-25 ساڵ بێت لە کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.
ئەوەشخراوەتەوەڕوو، ڕێکخراوەکەوە بەجیا هەلی کار بۆ 1000 کەسی تر لە هەولێر دەرەخسێنێت و ئەوەش دوای دیراسەکردنی ڕێکخراوەکە.[1]
#09-06-2018#