نامەکانی جوبران خەلیل جوبران بۆ خاتو مەی زیادە
وەرگێڕانی: ئەرسەلان ئەردەڵانی
چاپی یەکەم 2010
لە کتێبەدا ئەم چەند دێڕەم بۆ هەڵبژاردوون، بە هیوای چێژی لێببینن.
1- مرۆڤ چ سودێکی هەیە، ئەگەر لە لایەن هەموو جیهانەوە خەڵات بکرێت، بەڵام لە لایەن خۆشەویستەکەیەوە ڕەتبکرێتەوە. ل16.
2- ئەوانەی کە بە شتە شاراوەییەکانی ئێمە دەزانن، خۆیان بە شێکن لەو شاراوەییە. ل 17.
3- کچێکی بەهرەدار، لە بری هەزار پیاوی بەهرەدارە. ل 41.
4- لە ژیاندا هیچ شتێک هێندەی ئەوە ناڕەحەت نییە، کە مرۆڤێک بە خۆی بڵیت: (لێیان بردمەوە). ل47.
5- هەموو دلێک دڵێکی هەیە، تامەزرۆی دەبێت تاکو چێژ لە چاکەکانی ژیان وەربگرێت و ئازارەکانی لە بیر بکات. ل78.
6- دیارە خۆشەویستیی ئازاد شتێکە و ئاشکرا کردنی لە نامەکاندا شتێکی ترە، لە هەرزەکاریمەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هەمیشە خۆم بە دوور گرتووە لە دەربڕینە کۆنەکان، چونکە هەست دەکەم سۆز و خۆشەویستیی بیر و بۆچوون دەشارێتەوە وەک لەوەی دەریبخات. ل54.
7- چەند جار کەسێکت بەدی کردووە، لە وشەکانت تێبگات، بێ ئەوەی درکاندبێتت، بێ ئەوەی قسە بکەیت لە قسەکانت تێ بگات. ل 48.
8- من بۆ ئەوە لە دایک بووم، کە تا بە یانی ئێشکگر بم. ل 73.
9- هەموو نامەکان لە بەر چاوانم ون دەبن، کاتێک لە خۆشەویستە خنجیلانەکەمەوە نامەیەکم بۆ دێت. ل 75.
10- لە تارماییدا نەبووم، بۆیە بەرەو ڕوناکی ڕۆیشتنم بە پێویست نەدەزانی. ل 35.
11- من یەکێک نیم لەو کەسانەی کە پە شیمانن لەوەی نهێنی ناخیان ئەخەنە سەر زاریان. ل35.
12- کێ لە ئێمە هەناسە و ئاه هەڵناکێشێت، کاتێ: دەبیستێت شتە تایبەتییەکانی خۆی بە نێ، پەنجە و بەرچاوی کەسێکی تردا تێدەپەڕێت. ل 35. [1]