بیرەوەریەکانم لە خزمەتیدا
نووسینی: عومەر عەبدولعەزیز
پێناسی کتێبەکە:
ئەم کتێبە لە نووسینی د. عمر عبدالعزیز ە، لە دووتوێی 154 لاپەڕەی قەبارە مامناوەنددا و بە دیزاین و بەرگ و چاپێکی سادەوە، لە شاری سلێمانی بە تیراژی 500 دانە لە ساڵی 2017 چاپ و وەشان کراوە. ئەم کتێبە لە ڕووی زمان و خاڵبەندی و ڕێنووسەوە تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتووە و لەو لایەنانەوە هەڵەی کەمی تێدایە!
ناواخنی کتێبەکە: ئەم کتێبە، جگەلە دەستپێک_ کە باسی ئاشنایی خودی نووسەر بە کاک ئەحمەد ئەکا_ لە 5 بەشی سەرەکی پێکدێت:
بەشی یەکەم؛ بە ناوونیشانی پوختەیەک لە ژیاننامەی کاک ئەحمەد ە، لەگەڵ ئەوەشدا 6 سەرەبابەتی تری لە خۆگرتووە بەناوونیشانەکانی؛
کۆنگرەی ئۆتۆنۆمیی کوردستان
کۆنگرەی یەکەمی شورای مەرکەزیی سوننەت (شمس)
باسی کاک ئەحمەد لە میدیای سەرەتای شۆڕشدا
کۆنگرەی دووەمی شورای مەرکەزیی سوننەت (شمس)
گیرانی کاک ئەحمەد و بەشێک لە کاردانەوەکان
هەڵوێستی کاک ئەحمەد لە ئەشکەنجەدەرانی
بەشی دووەم؛ ئەوەی بەندە لە کاک ئەحمەدم بینی
بەشی سێیەم؛ نموونەیەک لە پەیام و هەڵوێستەکانی کاک ئەحمەد
بەشی چوارەم؛ هەستی ئەدەبی و نموونەیەک لە بەرهەمەکانی
بەشی پێنجەم؛ چەردەیەک لەوەی لەبارەی کاک ئەحمەد وتوویانە
پاشان وێنە و بەڵگەکان. نێچیروان شوانی [1]