قازانجەکانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی، بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان (BKUI) لەسەر بنەمای ساڵانە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بەرێژەی 43.01% دابەزیوە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە بانکی کوردستان بۆ بازاڕی کاغەزە داراییەکانی عێراق ڕایگەیاندوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی حوزەیران سایتی مباشر بڵاویکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 3.875 ملیار دینار (3.22 ملیۆن دۆلار) قازانجی کردوە و لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2017دا بڕی قازانجەکانی 6.8 ملیار دینار (5.65 ملیۆن دۆلار) بووە.
رونیشیکردوەتەوە، پریاسکەی دانانی پارە لە بانکەکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی 28.25% زیادیکردوە و بەگشتی بەرزبوەتەوە بۆ 442.93 ملیار دینار، لەکاتێکدا ساڵی 2017 بڕی 345.37 ملیار دینار بووە.
ساڵی ڕابردووش قازنجەکانی بانکی کوردستان 41.49 ملیار دینار بووە، ساڵی 2016 ش قازانجەکانی 47.37 ملیار دینار بووە.
جێی ئاماژە بۆ کردنە، بڕی پارەی یەدەگی بانکی کوردستان لای بانکی ناوەندی، 15% بەدراوی بیانی و 10% بەدینارە.[1]
#14-06-2018#