بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانەی خۆم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کارمەندانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پۆڵیس و موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
لەخوای گەوره داواکارم ڕۆژو و عیبادەتی ئەم مانگەی لەهەموو موسڵمانان قبوڵ کردبێت و گیانی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان پارێزراو بێت، کە بێ بەرانبەر بە گیانی خۆیان بەرگری لە خاک و گەلی کوردستان دەکەن.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە هاندەر بێت بۆ قوڵترکردنەوەی پێکەوەسازان و پێکەوەهەڵکردنی نێوان هێز و پارتە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بە پرۆژەیەکی یەکگرتووی نیشتمانی مافە سرووشتی و دەستوورییەکانی گەلەکەمان بەدیبهێنین و ویستی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی سەربەخۆی شکۆمەندانە سەربخەین.
#مەسرور بارزانی#
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#14-06-2018#