PKK لە پەیوەندیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی تورکیادا
وەرگێڕانی: د. سەلام عەدولکەریم و بەرزان مەلا تەها
- کتێبی (کێشەی کوردو پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لەپەیوەندییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانی تورکیادا 1978-2016)، لەدوتۆی زیاتر لە 600 لاپەڕەدا چاپکراوە و بەمنزیکانە دەکەوێتە بەرچاوتان.
- بەهاوبەشیی لەگەڵ برای هێژام (بەرزانی مەلاتەها) ئامادەکراوەو وەرگێڕدراوە.
- لەم کتێبەدا بەچڕیی ئاوڕ لەبایەخی کێشەی کورد لەمێژووی هاوچەرخی تورکیا دراوەتەوەو بەوردیی تیشک خراوەتەسەر بوون و قورسایی سیاسیی و خەباتی چەکداریی پەکەکەو ڕەنگدانەوەی لەپەیوەندییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەک لە ئێران، عێراق، سوریا، ئیسڕائیل، ڕووسیا، ئەمەریکادا0
- ئەم کتێبە، هەوڵێکی ئەکادیمیی بایەخدارە سەبارەت بە مێژووی سیاسەت و هەڵوێستی دژو دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە جوڵانەوەو خۆڕاپسکانی شۆڕشگێڕیی کورد لەباکووری کوردستان و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ زۆر پرسیارو لێڵایی مێژوویی، کە تا ئێستا قامکی نەخراوەتە سەر.
- ئەم هەوڵە ئەکادیمییە لەدۆخێکی دژوارو مەترسیداری وەک ئێستادا، کە دژ بە گەلی کوردو بزووتنەوە سیاسیی و چەکدارییەکەی بەڕێوەدەچێ، شایەنی خوێندنەوەیەو گەلێک سەرەداوی پەیوەندیی و پیلانگێڕیی ناو کێشمەکێشە دیپلۆماسییەکان و ئاینوئۆینە سیاسییەکان ئاشکرا دەکات.
- سوپاس و پێزانین بۆ دەزگای ئایدیا. [1]