دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزاندا چوار هەزار سەردانیان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان هەبووەو بڕێکی زۆر کاڵا و شمەکی ماوە بەسەرچووشیان لەناو بردووە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە چوار هەزار سەردانمان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوه.
وتیشی 650 شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بن بەپێچەوانەوە شوێنەکە و خاوەنەکەی ڕوبەڕووی ڕێکاری پێویست دەکرێنەوه.
ئاماژەی بەوەشدا، 176 شوێنی کارکردن سەرپێچییان لە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن کردووە، بۆیە ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر، هاوکات شەش شوێن بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکانیانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە داخراون، دوو شوێنیش ڕوبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان قایمقامییەتی سلێمانی دەشڵێت بڕی ئه و خۆراک و ماددە ماوە بەسەرچووانەی دەستی بەسەرداگیراوە زیاتر لە 25 تۆنە و بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون.[1]
#15-06-2018#