گەرمیان محەمەد
لێرەو لەوێ دەبیستین کە ئێران ئاوی ڕووباری زێی بچوکی گرتۆتەوە یاخود ئەیەوێ سیروانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەبێت بزانین کە ئەم هەنگاوی ئاو گرتنەوەیە مێژوویەکی هەیە، کە لەخوارەوە بەوردی باس لە هەنێک لە و (42) لق و ڕووبارە دەکەین کە ئێران بە درێژایی مێژووی (37) ساڵ لە کوردستان و عێراقی گرتۆتەوە،
ئەوانیش:
1. ڕووباری ئەڵوەند لە خانەقین، کە بەتەواوی بەسەر ئاوەڕۆکەیدا زاڵەو کەی بیەوێت تەواو ئەیگرێتەوە و هەرکاتیش لەپێویستی خۆی زیاتربوو بۆ سەرەنج کێشانی خەڵکەکە بۆ چەند ڕۆژێک وەک جۆگەلەیەک ڕێگە بەئاوپیاڕۆشتنی دەدات و دواتر دیسان دەیگرێتەوە.
2. ڕووباری کاروون: لەبەرزاییەکانی بەختیارییەوە هەڵدەقوڵێ و پێشتر دەڕژایەوە شەتی عاربان لە نزیکی بەندەری خوڕمشەهر.
3. ڕووباری دویڕیگ : لە بەرزاییەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە هەڵدەقوڵاو دەڕژایە سنوری عێراقەوە لای (مەخفەر فەکە) و دواتر بەئاراستەی ڕۆژئاوا دەڕژایە هۆڕی مەشرەحەوە.
4. ڕووباری کەرخە: لە ئێرانەوە سەرچاوەی دەگرت و دەڕژایە هۆڕی حۆیزە وە.
5. ڕووباری تێب : لە ئێرانەوە هەڵدەقوڵێ و لای (جمشە لێلە) ەوە دەڕژایە عێراقەوە لە ناحێی شماڵ و، دواتر بۆ چەند کیلۆمەترێک سنوری نێودەوڵەتی هەردووک وڵاتی پێکدەهێنا.
6. ڕووباری گەنجان چەم : لە بەرزییەکانی پشتکوەی ئێرانەوە هەڵدەقوڵا و بەرەو باشوری ڕۆژئاوای ئێران دەڕۆشت تا سنوری ئێڕاق، بەڵام ئەمیشیان بڕی.
7. ڕووباری دۆڵە کنگرە : دەڕژایە سنوری مەندەلییەوە.
8. ڕووباری قۆرەتوو: لای گوندی مەحمود قەجەرەوە لە گەرمیان دەڕژایە سنوری کوردستانەوە و بەدرێژایی (20کم) سنوری پێکدەهێنا، بەڵام ئێستا 80٪ ی ئاوەکەی گلداوەتەوە و بەرەو ئێڕان گوستویەتیەوە و بەرەو وشکبوونی تەواوی دەبات.
9. ڕووباری هەرکینە: ڕووبار و لقەکانیشی هێڵی سنوری بوونی لەنێوان (بناوە سوتە) و (هەرکینە) ی عێراق و (بایوە و باشماق) ی ئێران.
10 ڕووباری زێڕین جۆی گەورە : ئاوپێدەری هێڵی سنوری نێوان هەردووک وڵات بووە بەدرێژایی دەیان کیلۆمەتر.
بەڵام
هەرچی ڕووباری زێی بچووک و سیروانیشە کاری تەواوی لەسەرکردوون بۆ گۆڕینی ئاراستەی ئاوەکانی بەرەو دیوی ناوەوەی سنوری خۆی (ئێڕان) و نەختە نەختە لە شا ڕووبارەوە کردونی بە پیرە ڕووبار و دواتریش بەرەو مردنیان دەبات؛ پاش بەجۆگەلەکردنیان.
#05-06-2018#