$باکووری کوردستان$
- بە بەشداری #سەزای تەمەلی# هاوسەرۆی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# لە #جەزیرە#-ی باکووری کوردستان متینگێک بۆ هەلبژاردنەکانی تورکیا بەڕیوە چوو. بەهەزاران هاوولاتی دوای دەرباز بوون لە بەندی کۆنتڕۆڵ-ی پۆلیس خۆیان گەیاندە مەیدانی میتینگەکە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150089/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=لە جەزیرە بەهەزاران کەس لە میتینگەکەی هەدەپەدا بەشداریان کرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150089/0003.JPG=KTML_Photo_End=
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو دوو فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندی ئێنزێ-ی هەرێمی #قەندیل#-یان کرد و زیانێکی زۆر-یان بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە گەیاند.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی عێراق لەئۆپراسیۆنێکدا دوو چەکداری #داعش#یان دەستگیرکرد کە لەگوندێکی ڕۆژهەڵاتی #کەرکووک# خۆیان حەشاردابوو.[3]
- بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی #خورماتوو# - کەرکووک چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا.[3]
- بەگوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ شەممە ڕێگای کەرکووک-#هەولێر# کرایەوە بەڵام بەهۆی خراپی ڕێگاکە دیار نییە کە کەی هاتووچۆ تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.[4]
- لە شارەدێی #سەعدییە#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# چەکدارانی داعش پەلاماری چەکدارانی #حەشدی شەعبی#اندا و لە ئەنجامدا لە هەرلایەکیان چەکدارێک کوژرا.[3]
- #مەسعود بارزانی# سەردانی هێزی پێشمەرگەی پارتیی کرد لە بەرەی پردێ.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک 'قەسەدە' لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیردا، گوندی تەل ئەلجایر-یان لە باشووری #حەسەکە# لەدەست چەتەکان ڕزگار کرد. شەڕڤانان لەو هەلمەتەیاندا تاوەکو ئێستا 15 گوندیان ڕزگار کردووە.[2]
- سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاگریان بەرداوەتە زەوی و گەنمی هاوڵاتیانی شارۆچکەی شێراوای کانتۆن-ی #عەفرین#ی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕووبەرێکی بەرفراوانیان سوتاندووە.[1]