گەریلاکانی #هەپەگە# لە #ئامەد# و #جولەمێرگ# چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامدا 20 سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باکوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانەی ئاشکراکرد.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، گەریلاکانمان دوێنێ چەند چالاکییەکیان لە جولەمێرگ ئەنجامدا، کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی 16ی حوزەیران لە گردی خیراتی سەربە شەمزینان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە گردی خەرەگۆلی سەر بە چەلێ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا 14 سەربازی سوپای تورک کوژران.
هەروەها، هاتووە: سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی ئەو چالاکییانە دەستپێکرد، گەریلاکانی یەژاستار لە گردی کۆردینەی سەر بە چەلێ بەرپەرچیان دانەوە، لەوێش ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزانرا.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: 11ی حوزەیران کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارە لە دوەروبەری لیجەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن سوپای تورکەوە دەستپێکرا، گەریلاکانمان یەکینەیەکی سوپای تورکیان خستە ژێر چاودێرییەوە و پاشان چالاکییان لەدژیان ئەنجامدا، لە چالاکییەدا چوار سەربازی تورک کوژران.
لە کۆتاییدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامە گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە، کە ڕۆژی 7ی حوزەیران لە مامرای سەر بە دهێی سێرت، شەڕێک لەنێوان گریلاکانمان و هێزەکانی دوژمندا ڕوویدا، لەو شەڕەدا گەریلایەکمان بە ناوی ئەمرا پۆلات بە نازناوی چەکدار ئامەد شەهیدبوو، هەڤاڵێکی دیکەشمان کە قارەمانانە شەڕی کرد، بەبرینداری لەلایەن هێزەکانی دوژمنەوە بەدیلگیرا.[1]
#17-06-2018#