سەرۆکی هۆزی هەمەوەند بوو لە ناوچەی #خانەقین#، ڕۆژی #17-06-2018# بەهۆی تەقینەوەیەکدا لەگەڵ هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمەش دەقی هەواڵەکەیە کە لە هەندێک کەناڵی کوردی بەم شێوەیە بڵاو کرایەوە:
ئەمرۆ یەک شەممە 17 ى حوزەیرانى 2018 ، هاوڵاتی (ئاراز فەرمان مەردان) دانیشتووی قەزای خانەقین کەپیشەی کرێکارە بۆ پشودانی جەژنی ڕەمەزان چوونەتە مەزرەعەی خۆیان لەگوندی (مەردان)ی سەر بەخانەقین ، لەڕێگادا بۆمبێکی چێندراو بەسەیارەکەیان تەقیوەتەوە لەئەنجامدا خۆی وخێزانەکەی گیانیان لەدەستداوە ، لەتەقینەوەکەدا سێ منداڵى ئه و خێزانەش بریندار دەبن کەبرینى یەکێکیان سەختە و ڕوخساری شێواوە. [1]