هەرگيز نان و دۆی نەگەيونە يەک
هەرکەسێک نان و دۆی بەيەکەوە هەبوايە له و کوردەواريەی ئێمە بە پياوێکی هەبوو و خاوەن ڕزق و ڕۆژوو هەژماردەکرا، کەسێکيش ئەگەر دۆی هەبوايە و نانی نەبوايە بەپێچەوانەشەوە نانی هەبوايە و دۆی نەبوايە دەوترا فلانە کەس هەرگيز نان و دۆی نەگەيونە يەک واتە دەست کورت و نەدار و برسيە و بەسکێک تێر و بەسکێک برسيە.