سەرپەشتی: #هاوژین مەلا ئەمین#
''ئیعتیزال یەکێک لە گرنگترین دیاردە هزرییەکانه لەناو شارستانییەت و مێژووی ئیسلامیدا؛ ئەگەر واتا هزری و کولتوورییەکانی ئەم دیاردەیە وەربگرین، دەتوانین بڵێین کە تا ئەم چرکەساتەش ئەمە هەر وایە، مەبەستیشمان تەنها ئەوە نییە کە بیر و جووڵە و کەسایەتییە ڕیفۆرمخوازە گرنگەکانی دونیای هاوچەرخی ئیسلامیش زۆر لەم نەریتە هزری و کولتووری و وزە ڕۆحییە سوودمەند بوون و بە جۆرێک لە جۆرەکان موعتەزیلە نوێ و هاوچەرخەکانی دونیای ئیسلامن.'' [1]