بە دەستێک دوو گندۆرە هەڵناگيرێت
دوو کاڵەگ يان شوتی بە يەک دەست هەڵناگيرێت، واتە مرۆڤ لە يەک کاتدا ناتوانێت دوو کار ئەنجام بدات دەبێت کارێک بۆ کارێک بەجێبهێڵێت، بۆيە به و مرۆڤانەی چەند کارێک بەيەکەوە لەسەرخۆيان کۆدەکەنەوە پێيان دەوترێت(بەدەستێک دوو گندۆرە هەڵناگيرێت).