#شەهيد شەهريار# و دکتۆر کاوە
ئەم وێنەيە ساڵی 1983يه، لە هاوينەواری(#چنارۆک#) لە(#کۆيه#) گيراوە، شەهيد شەهريار دەستی لەسەر سنگی داناوە و گۆرانی دەڵێت ئەوەی لە دەستەڕاستيەتی شەهيد(دکتۆر کاوەيە)، #حاجی قادری کۆيی#-ش(حاجی) لە غوربەت و دوورە ووڵاتی بە(چنارۆک و #حەمامۆک#) دا هەڵدەدات و دەفەرموێت:
لە خۆم هەڵێنم ئاگر وەک چنارۆک
لەديدە گريە دەرێنم وەک حەمامۆک
هەرچەندە بەندە(#ئاراس ئيلنجاغی#) تێبينيم لەسەر ئه و دێرە هۆنراوەيە هەيە کە خاوەنەکەی(حاجی) بێت، چونکە دەڵێی هۆنەرێکی سەدەی بيستەمی باشوری کوردستان هۆنيويه تيەوە چونکە زۆر پاراوە و تەواوی وشەکانی زمانی شيرينی دايکە، کەحاجی دوا شاعيری کلاسيکی کورديە.