ئیشی پینە و پەڕۆ هەر دەگاتە نیوەڕۆ
هەندێک جاریش دەوترێت ئیشی پینەوپەڕۆ ناگاتە نیوەڕۆ، واتە کارێک بناغە و مێرابێکی پتەوی نەبێت ئەگەر تا ئەستێرەش بڕوات هەر دەروخێت، ئەمە زیاتر بۆ کارێک بەکاردەهێنرێت کە پێداویستییەکانی ڕاپەڕاندنی ئەو کارە ئامادە نەکرابێت و لێرە و لەوێ هەندێک کەرەستە و ئامێری خراپ و ناشایستە بەکارەکە ئامادە کرابێت.[1]