دواڕۆژ، #عیماد جەباری#
پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، بەهۆی پەلامارە بەردەوامەکانی #داعش#ەوە بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی کورد لەسنوری قەزای #داقوق# ژمارەیەکی زۆر خێزانی ڕەسەنی ناوچەکە ناچاربوون زێدی خۆیان بەجیبهێڵن.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی وت دوبارەبوونەوەی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی کاکەیی و تاڵەبانی و داودە لەسنوری داقوق وایکردووە تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 200 ماڵی کورد ناوچەکە چۆڵبکەن و هەزاران خێزانی کوردیش لەژێر هەڕەشەدابن.
وتیشی بۆنی پیلانێکی مەترسیدار دەکرێت بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە لە گوندنشینانی کورد، حکومەتی عێراقیش هاوکاری تیرۆریستانە لەوبارەوە بە داماڵینی گوندە کوردنشینەکان لە چەک بۆ ئەوەی نەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە داوایکرد، دەستبەجێ حزبە کوردستانییەکان کۆببنەوە و دۆخەکە تاووتوێبکەن و بڕیاری خۆپیشاندان و هەڵوێست وەرگرتن بدەن.[1]
#26-06-2018#