دەقی یاداشتنامەکەی مەڵبەندی (2)ی ڕێکخستنی کەرکووکی یەکێتی:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
یاداشتنامەی ناڕەزایەتی
بۆ بەڕێزان
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران - فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەری سکرتێری گشیتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق (یۆنامی)
کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و کوردستان
لەڕێگەی ئەم یاداشتەوە، بەتەواوی لایەنه پەیوەندیدارەکان ڕادەگەێنین کە ماوەیەکە جموجۆڵ و کردەوه تیرۆریستییەکانی (داعش) وەک کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان بە ئاشکرا و نهێنی لەپەرەسەندندایە لە سنووری ناوچه جێناکۆکەکان بەگشتی و پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی.
بۆیه لێرەوە ئاگادارتاندەکەینەوه، پاراستن و سەلامەتی سەروماڵی هاووڵاتییانی ئەم سنوورە لە ئەستۆی حکومەتی ناوەند و ئه و هێزه چەکدارانەدایه، کە ئێستا بەرپرسیارێتی دۆسیەی ئەمنی ناوچەکەیان لەئەستۆدایە.
ئێمه لەکاتێکدا ئەم یاداشتە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و ڕایگشتی دەکەین. شەوانە بە ئاشکرا جموجۆڵی ئه و گرووپه تیرۆریستییانە له سنووری گوندەکانی خورماتوو، داقووق و خوارووی کەرکووک بەردەوام ڕووی لەزیادبوونە، بەمەش ژیان و سەلامەتی خەڵکی ناوچەکە کەوتووەتە بەر مەترسی هەڕەشەی تیرۆریستان.
ئەم بارودۆخە ئەوەمان پێدەڵێت، کە هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نییە.
بۆیە لەپێناو بەقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ناوچەکە پێویستە.
1. حکومەتی عێراق تەواوی تواناکانی بخاتەکار بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕەشەی تیرۆرستان و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان، لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
2. حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی تەواوی تواناکانی بەکاربێنێ بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەدروستبوونی کارەساتی مرۆیی لەم ناوچانەدا.
3. حکومەتی عێراق و هەرێم به هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێکبکەون لە سەر دروستکردنی هێزی هاوبەش لە (پێشمەرگه و سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکان) بۆپاراستنی خەڵکی تەواوی سنوورەکەمان.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی ئاماژەی پێکرا و پاڵپشت بە مەترسی و نیگەرانی هاووڵاتییانی شارەکەمان، بە هەموو لایەکی ڕادەگەێنین، ئەگەر چارەسەری خێرا و ڕیشەیی بۆ ئەم بارودۆخەنەکرێت، ناچاردەبین بۆپاراستنی گیانی هاووڵاتییان، پەنا بۆ گوشاری جەماوەری ببەین و پاڵپشت بەخەڵکی شارەکەمان ڕوبەڕووی هەرپیلانگێڕی و هەڕشەیەک بووەستینەوە.
#یەکێتیی نیشتمانی کوردستان#
مەڵبەندی (2)ی ڕێکخستنی #کەرکووک#
#26-06-2018#