شەهيد شەهريار لە ئاهەنگی هاوسەرگيريدا
شەهريار ساڵح پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان ساڵی(1978) ژيانی هاوسەری پێکهێناوە مەراسيمی ژن گواستنەوەکەی لە گوندی(خرابە)ی دەشتی #کۆيە# بووە کە ئەمڕۆ بووە بەچەقی شارەدێی(#ئاشتی#)، لەرۆژی ئاهەنگی ژن گواستنەوەيدا تەنها له دايکی گێڕاوەتەوە له شار و له و وێنەيەدا دايکی ڕۆڵی بەربووکی نواندوە، وێنەکە لەراستەوە:
1-زاوا شەهيد شەهريار ساڵح حەميد موفتی
2-بووک ڕێزانی کچی شەهيد شەفيقی داستانی قورەبەرازەيە.
3-سەبيحە عەبدوڵلا ڕەسوڵ دەباغ، خەسو، دايکی شەهيد شەهريار