ناتق مەجیدی ناسراو بە #سۆران#
کوڕی کە سایەتی ناوداری نە تە وە یی و ئایینی و ئەندامی کۆماری کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حسێنی مەجیدی.
لە ساڵی 1359ی هەتاوی لە شاری #بۆکان# لە دایک بووه.
خوێندنی تا کۆتایی قوتابخانە لەو شارە تە واو کردووه.
لە زانکۆکانی شاری #سنە# و تە ورێز دەرسی بە کۆتایی گەیاندووە و ئێستا وە ک مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان ئەرک داره.
چالاکی ئەدەبی هەر زۆر زوو لە ساڵی 75ی هەتاوێوە دەس پێکردووە و وە ک شاعیرێک خۆی ناساندووه.
لە خرمانانی ساڵی 96 ی هەتاوی یەکەم کۆمەڵە هۆنراوەی بە نێوی (ڕێگەی دڵ و سەفەری گوڵ) چاپ دەکا.
پاشان لە مانگی گوڵانی 97 کۆمەڵەهۆنراوەی (بەهاری جودایی) لە چاپ دەدا.
ئەو شاعیرە هەر بەردەوام دەبێت و هەمیشە لە بۆنە کان و مەراسماتی فەرهەنگی بەشدار دەبێت و بۆ شادی و بۆ خەمی ئەو گەلە دەنووسێت و بەشداره.
ئێستاش (2019) کۆمەڵەهۆنراوەێکی دیکە ی بە نێوی (تیری نیگا)ئامادەی چاپە و بە ئومێدی خودا لە داهاتوویەکی نزیک دا چاپ دەکرێ.[1][2]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/soran.majidi.35=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ناتق مەجیدی=KTML_Link_Facebook_End=