خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە بە مەبەستی پارێزاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و وەڵامدانەوە بە هەوڵی میلیتاریزەکردنی کوردستان لە لایەن ڕێژیمەوە و وەڵامدانەوە بە گوشاری هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر خەڵکی نیشتمانەکەمان، چەند مۆڵگە و پێگەیەکی نیزامیی ڕێژیم لە شاری #شنۆ# لە لایەن ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی نیشتمانەوە کرانە ئامانج.
شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی، ڕیکەوتی 7 بۆ 8ی پووشپەڕ لە ئەنجامی عەمەلیاتێکی هاوبەشی پێشمەرگانە و پلان بۆ داڕێژراودا چەند تیمێک لە پاڕێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەند مۆڵگە و پادگانی سەرەکیی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری شنۆ دایە بەر هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیان.
بەپێی بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراو کاتژمێر10ی شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بەکاتی ئێران، چەند تیمێکی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کاتدا و هاوبەش هێرشیان کردە سەرچەند مۆڵەیەکی ڕێژیم لە شاری شنۆ.
لەم دژکردەوە شۆڕشگێڕانەدا ڕۆڵەکانی پارێزەرانی وڵات بە ئارپیجی و نارنجۆک هێرشیان کردە سەر پایاکانی شاکر ئاباد، تاچیناوێ و زمێ لە شاری شنۆ کە تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لە خەساری گیانی هێزەکانی ڕێژیم لە بەردەستدا نییە.
هەر دوای بەڕێوەبردنی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتدا هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم گۆڕستانی سوڵتان مستەفایان بە مەبەستی لەداوخستنی پارێزەرانی نیشتمان ئاگر تێبەرداوە کە بەخۆشییەوە پارێزەرانی ڕۆژهەڵات شوێنەکەیان بە سەرکەوتوویی بەجێهێشتووە.
سڵاو بۆ ڕۆلە بەدەستووبردەکانی نیشتمان
سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شەوی 7 لە سەر 8ی پۆووشپەڕی 1397
رۆژهەڵاتی کوردستان
#29-06-2018#