ناونیشانی پەڕتووک: چیرۆکە نەمرەکانی فەلسەفە
ناوی نووسەر: هێنری تۆماس - دانا لی تۆماس
ناوی وەرگێڕ: #فەرشید شەریفی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی لەم کتێبەدا هاتووە، سەرنجڕاکیشترین و دڵڕفێنترین بەسەرهاتەکانن، چونکە هیچ خۆشییەک چێژبەخشتر لە سەرکەوتن بەسەر لوتکەی زانین و مەعریفە و هەروەها هیچ سەفەرێک پڕخرۆشتر لە فڕینی فکریی و فەلسەفی نییە.
ئەم کتێبە بە یەکێک لە کتێبە گرنگ و سەرچاوە باشەکان ئەژمار دەکرێت لە بواری فەلسەفەدا و بە ئاسانترین شێوە و زمانێکی پوخت و پاراو وردەکارییکانی ژیانی چەند فەیلەسوفێکی گێڕاوەتەوە، هێندە جوان نووسراونەتەوە، کە هەموو کەسێک لە هەر قۆناغ و تەمەنێکدا بێت دەتوانێت بیخوینیتەوە و بە ئاسانی چێژی لێ ببینێت.