هەپەگە ئاشکرای کرد کە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی-یان لە باشووری کوردستان کردە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بلاو کردەوە.
' لەچەلی سەنگەرەکانی دوژمن تێکشا، 3 سەرباز کوژران'
لە ڕاگەیەنراوەکەی گەپەگەدا هاتووە: هێزەکانمان لە جوارچێوەی هەڵمەتی سۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا، لە 28ی حوزەیران/7ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 18:30 خولەکدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی کوردان-ی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ جێگیر ببون چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزیکی سەخت لە سەبگەرەکانی دوژمن درا و توانرا 2 سەنگەری دوژمن تێکبشکێنن، هەروەها لەو چالاکییەدا 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
' هێرشی ئاسمانی لە گاری، هەفتانێن، میتێنا وسیدەکان'
لەبارەی بۆردومانەکانی سوپای تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ڕۆژەکانی 27 و 28ی حوزەیران/6 و 7ی پووشپەڕ ڕایگەیاند: لە27ی حوزەیران/6ی پووشپەڕ کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ ناوچەی ئەرگەنی سەربە گارێ و هەروەها دەڤەری کەشانی سەربە ناوچەی هەفتانین و ناوچەی ستوونای سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومانکرد، ڕۆژی 28ی حوزەیرن/7ی پووشپەڕ کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانیان لە سیدەکانی باشوری کوردستان کردە ئامانج.[1]
#29-06-2018#