بە پێی ڕاگەیەنڕاوی #هەپەگە# لە بازیدێ دوو هەلیکۆپتەری کوبرا کراوەتە ئامانج. لە #وان# 6 سەرباز و لە گەڤەر سەربازێک-ی سوپای تورکیا کوژران.
بەیاننامەکەی هەپەگە:
' چالاکی لە هەرێمی #برادۆست#'
هەپەگە ڕایگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، گەریلاکانمان ڕۆژانی 28 و 29ی حوزەیران / 7 و 8ی پووشپەڕ لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، ڕۆژی 28ی حوزەیران /7ی پووشپەڕ کاتژمێر 12:10 خولەکی شەو لەگردی لێلکانی سەر بە دەڤەری برادۆست چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا هەلیکۆپتەرێک کە سەرقاڵی داگرتنی سەربازەکان بوو لەسەر گردەکە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا کشایەوە بەبێ ئەوەی بتوانێت سەربازەکان لەوێ دابنێت.
'چالاکیی لەسەر ڕێگەی وان- #جولەمێرگ# 6 سەرباز کوژران'
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: هەر 28ی حوزەیران کاتژمێر 09:05 خولەکی شەو لەسەر ڕێگای وان بۆ جولەمێرگ، چالاکییەک لەدژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا شەش سەرباز کوژران، 29ی حوزەیرانیش کاتژمێر 07:40 خولەکی ئێوارە لە دەوروبەری گەڤەری سەر بە جولەمێرگ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
هەپەگە باسی لە چالاکییەکی دیکەش کردووە، کە لە بازیدی سەربە ئاگری ئەنجامدراوە: 25ی حوزەیران لە گوندی تورکمانی سەربە بازید، کەسێک بەناوی مەولود بەنگی لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدیل گیرا، ئەو کەسە لە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکماندا هاوکاریی سوپای تورکی کردووە، هێزەکانمان پاش ئەوەی دەستگیریان کرد لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرد و ناوبراویش دانی بە تاوانەکانی دا نا، ڕۆژی 26ی حوزەیران ئەو کەسە سزادرا.
هەپەگە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند: ڕۆژی 27ی حوزەیران سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لە دەمیرکاپیی سەربە دەڤەری هەلاج دەستپێکرد، هێزە داگیرکەرەکان بە تانک و تۆپ ناوچەکەیان تۆپباران کرد، هەر ئەو ڕۆژە گەریلاکانمان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیان کردە ئامانج، لەلایەکی دیکەوە یەکینەیەکی نهێنیی سوپای تورکیشیان کردە ئامانج، بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەدا نەزانرا.[1]
#30-06-2018#