مارکس لە ئێستا مەلەفێک بوو ماڵەپەڕی دەنگەکان بە یارمەتی چەند هاوڕێیەک لە 2010وە وەک پرسێکی ڕۆشنبیری دەستی بۆبردو لەو بارەوەڕووی لە کۆمەڵێک نووسەر بە میتۆدی فیکری جیاوازەوە کرد بۆ ناسینی جێگاو ڕێگای مارکس.
ئەم پرۆژەیە درێژەی کێشا تاوەکوو 2017 و ئەنجام وەک کتێبێک بەچاپکراوی کەوتە بەردەستی خوێنەران. شایانی باسە لە درێژەی ئەو ماوەیەدا چەندینجار هەوڵی چاپکردنمان دا بەڵام بە هۆکاری جیاواز کارەکە ئەنجام نەدرا.
ئەم کتێبە لە ئێستا لە کتێبخانەی مامۆستا بەکر لەشاری کەرکووک دەستدەکەوێت. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەگاتە کتێبخانەکانی تر لە شارو شارٶچکەکانی تری کوردستان.
بەشدار بووانی ئەم مەلەفە:
عەدنان کەریم – بێن لویس – دلێر محەمەد شەریف – هەندرێن – هێلیل تیکتین – جۆگیبینس- جێسیکا کاسڵ – کامیار سابیر – کاروان عومەر کاکەسوور – پرۆفیسۆر لارس تی لی – مایکڵ مەکنێر – پێر ئاک وێستەرلاند – نزار عەبدوڵڵا – سەڵاح ئەحمەد – سیروان عەبدول – سیاوەش گودەرزی.
داڕشتنی پرسیارەکان: نیهاد جامی، گۆران عەبدوڵڵا
وەرگێڕانی بابەتە ئینگلیزێکان بۆ سەر زمانی کوردی:
ڕۆژ ئەحمەد و نەجات عەزیز
ئامادەکردن و سەرپەرشتیاری مەلەف : گۆران عەبدوڵڵا
دیزاینی بەرگ: ڕۆدا مدحەت
چاپی یەکەم 2018 کەرکووک، چاپخانەی ڕوئا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. [1]