جێگری سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی نیشاندا بەخەرجکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ کڕینی محەویلە و چاکسازیی تۆڕەکانی کارەبا.
ماڵپەری فەرمی پارێزگاری #سلێمانی# ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تەمموزی 2018 بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە دابینکردنی بڕی (1،000،000،000) یەک ملیار دینار بۆ محاویلە و چاکسازی محاویلە بەشێوازی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ بۆ ساڵی 2018.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، دابینکردنی ئه و پارەیە لەسەر داوای هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بووە.
لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 570 هەزار بەشداربووی کارەبا هەیە، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.
ساڵانە تۆڕەکانی کارەبا پێویستی بە کاری نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی محەویلە و کەرەستە و پێویستی دیکە هەیە.[1]
#05-07-2018#