ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردوە کە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی #عەفرین#دا، لە کۆتایی مانگی حوزەیران و دەسپێکی مانگی تەمووز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدراوە.
' لەسەر ڕێگەی عەفرین ماباتا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا'
بە پێی بەیاننامەکە لە ڕۆژی 30ی حوزەیران/9ی پووشپەڕ لەسەر ڕێگەی عەفرین بۆ ماباتا شەڕڤانانی یەپەگە چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان خستە ناو بۆسەوە، لە چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و هەروەها ژمارێکی زۆر لەچەتەکان-ی فەیلەق-ی شام بریندار بوون.
' لەشێراوا 4 چەتە کوژتران'
هەروەها ئاشکرا کرا شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژی 1ی تەمووز/10ی پووشپەردا لە ناوچەکانی نێوان گوندی مەریەمێن و مالکییە-ی سەر بەناوچەی شێراوای عەفرین، بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا 4 چەتە کوژران و3 چەتەی دیکەش بریندار بوون.
' لەناوەندی شاری عەفرین 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕۆژی 2ی تەمووز/11ی پووشپەڕ لە گەڕەکی مەحمودییە-ی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا 3 سەرباز کوژران و2 سەربازی دیکەی سوپای تورکیا بریندار بوون.
' چەتەیەک بە چەکی قەناس کوژرا'
لە دڕێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە ڕۆژی 2ی تەمووز/11ی پووشپەردا لە سەر ڕێگەی عەفرین- ڕاجۆ چەتەیەکی فرقەی حەمزە بە چەکی قەناس کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگە ئەوەی خستە ڕوو لە ڕۆژی 3ی تەمووز/12ی پووشپەر دوای چاودێری کردنی هێزەکانی داگیرکەر، بارەگایەکی ئەحرار شەرقیە-یان کرد ئامانج، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو جالاکییە نەزانراوە.
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژراون بوو 2502 کەس'
بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە لەدەسپیکی هێرشی داگیرکەرانەوە بۆسەر عەفرین تائیستا 2502 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.[1]
#05-07-2018#