لە گوندی #کانی کرمانج# له سنووری شارۆچکەی مەیدانی سەر بە ئیدارەی #گەرمیان#، لە ساڵانی ڕابردوو 110 دۆنم زەوی بەراو برنج دەچێندرا، بەرهەمی ساڵانەیان 160 تۆن برنج بووە، بەڵام ئەمساڵ لە وەرزی چاندنی برنجدا جووتیارەکان لە سەر زەوییەکانیان نابینرێین، هۆکارەکەی گرتنەوەی ئاوی چۆمی هەواسانە لە لایەن ئێرانەوه.
ئاوی هەواسان سەرچاوەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە چیای شەواڵدڕەوە دەڕژێتە باشوور، بەجۆرێک ئاوی چۆمەکە کەمیکردوە و زەوییەکان تێرئاو ناکات.
عەبدولکەریم عەبدولڕەحمان، جووتیار دەڵێت ساڵی پار بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو و بەرهەمنەهات، ئەوەشی بەرهەمی بوو بۆی نەفرۆشرا، ئەمساڵ لە کۆی 120 ماڵ واتە جووتیار تەنها برایەکی من برنجی کردوه، ئەویش یەک تەنەکەیە واته 13 کیلۆ. هەموو زەوییەکان هەروا ماونەتەوە.
لە دەشتی بانی خێڵان لە سنووری شارۆچکەی #دەربەندیخان#، ساڵانە لە ڕووبەری 350 دۆنم زەوی بەر ئاودا پێنج هەزار و 800 کلیۆ چەڵتوک دادەچێندرا، بەرهەمی ساڵانەیان 250 تۆن برنج بوو، بەهۆی کەمئاویەوە بەرهەمیان بەنیوە کەمیکردوە، 80 مەرەزەکاری بانی خێڵان بێکاربوون.
لە سنووری شاۆرچکەی مەیدان، 45 گوند هەن و ڕووبەری زەوی ئاوی دێمەکار تێیاندا بەتێکڕا 32 هەزار و 175 دۆنمه، جگە لە برنج لێرە گەنم و جۆ سەوزەی هاوینەش دەچێندرێت.
لە سنوری شارۆچکەی مەیدان هەزار و 600 جووتیار گرێبەستی کشتوکاڵیان هەیە، جووتیارانی دانیشتووی نۆ گوندیان بۆ شینکردنی بەرهەمەکانیان پشت بە ئاوی چۆمی هەواسان و کانی کارێزەکان دەبەستن.
ئێران ئاوی هەواسان لە پێناو شینکردنی زەوییە کستوکاڵییەکانی دەشتی زەهاو دەگرێتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەویش کانی بانیخێڵان کە پێشتر 300 دۆنم زەوی بەراوکراوە کەمیکردوە.[1]
#05-07-2018#