$باکووری کوردستان$
- لە گوندی تالاتی نسێبین و گوندی کۆڤانلی سەر بە مەهسەرەت لە سنووری پارێزگەی مێردینی باکووری کوردستان چوونە دەرەوە قەدەغە کرا. ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی (ئۆپەراسیۆن دەکرێت) دەرکراوە.[3]
- دادگاییکردنی #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# جارێکی دیکە دواخرا.[4]
- دادگای تورک، 10 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر #باقرخان# هاوسەرۆک شارەوانیی سێرتدا سەپاند.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەفتەیەکە کەمکارەبایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە، هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، بچڕانی کارەبا بێزاری کردوون، پێشتر هەرگیز نەیاندیوە کارەبا ببچڕێت، ڕۆژانە دوو بۆ چوار کاژێر کارەبا نییە، جگە لە کارەبای نیشتمانی هیچ بەدیلێکی دیکەیان نییە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوری شارەدێکانی #لەیلان# و #قەرە هەنجیر# و شوان سەربە پارێزگای #کەرکووک#، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردوە بە مەبەستی گەڕان و پشکنین، هێزەکانی پێشمەرگەش لە دۆخی ئامادەباشیدان، بەڵام بەشداریان لەو ئۆپەرسیۆنە پێ نەکراوە.[4]
- هونەرمەندی میللی #سلێمانی# (#حەمە جەزا زەنگەنە#) کۆچی دواییکرد.[2]
- وەزیری داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە پێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕی 400 ملیۆن دینارمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە دابینکردووە.[1]
- بە ئامادەبوونی #نێچیرڤان بارزانی# و باڵیۆز و کۆنسوڵی ئەمریکا لە بەغدا و #هەولێر#، بەردی بناغەی کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.[1]
- بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لە پارکی نالیی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەرێوەبرد، لە کۆنگرەکەدا بەرنامەی بەرەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانەکانی سبەینێ شەممە 7ی تەموز لە دژی داگیرکاریی لە باشوری کوردستان ئاشکراکرا.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151181/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=ناڕەزایەتییەکان دەربارەی ڕێگەی هەولێڕ-کۆیە بەردەوامە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151181/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی زۆری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەڕێگای #کۆیە# - #هەولێر#، شانۆکارێک بە بەرگی مردوانەوە چالاکییەکی هونەری ئەنجامدەدات.[2]
- بەهۆی تەقینەوە مینێکەوە لە چیایەکی دەڤەری بەرواری باڵا کەسێک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.[2]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەست لە کەرکووک کۆتاییهاتووە و هەموو پێکهاتە و حیزبەکان نوێنەریان لە پرۆسەکە هەبووە.[1]
- هاوڵاتیانی سێ گوندی کوردنشینی باکوری کەرکووک، بە هۆی ئەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور داوای چۆڵکردنی ناوچەکەیان لێدەکات گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد و هەوڵی چۆڵکردنی گوندەکەیان بە سیاسیی دەزانن نەک یاسایی.[4]
- لە کاتژمێر 03:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک سنوری گوندی سەرکەن و هاواری سەر بەشارەدێی #بیارە#ی- ناوچەی هەورامانی سەربە پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە و نزیکەی 20 دۆنم لە سنوورەکە سوتاون.[4]
- شاندێکی هاوپەیمانی فەتح-ی هادی عامری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتە هەولێر.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- چوارەمین فێستیڤاڵ بۆ شەڕڤانی MLKP #ئیڤانا هۆفمان# کە 7ی مارسی 2015 لە کاتێکدا لە دژی چەتەکانی #داعش# شەڕی دەکرد شەهید بوو، ئەمشه و دەستپێدەکات.[3]
- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لەقۆناغی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەکەدان لەبارەی منبجەوە و کاتی ئەوە هاتوە بچنە ناو شارەکەوە.[2]
- وتەبێژی ئۆپۆزسیۆن لە باشوری سوریا ئاشکرایکرد، لەگەڵ لایەنی ڕوسی ڕێککەوتون کە چەکە قورسەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن و قۆناغ بە قۆناغیش پۆلیسی سەربازیی ڕوسی لە ناوچەکە بڵاودەبنەوە.[2]