$زانیاری گشتی$
دیزاینی ئەندازیاری: ئی وای پی
بەڵێندەری گشتی : ب.ل. هاربێرت
بودجەی گشتیی پڕۆژەکە: 795 ملیۆن دۆلار
کۆمەڵگەیەکی فرە باڵەخانەیی لەسەر ڕووبەری 51 فەدان (200 هەزار مەتر دووجا) زەوی لە #هەولێر#، عێراق بونیاتدەنرێت.
کۆنسوڵخانە گشتییە نوێیەکە پانتاییەکی ئارام و هاوچەرخ لەڕووی ژینگەییە و لەسەر پێی خۆی وەستاو بۆ کاری دیپلۆماسی فەراهەمدەکات.
گرێبەستی دروستکردنەکە لە مانگی تەممووزی 2017 واژۆکرا. هەروەها چاوەڕواندەکرێت پڕۆژەکە لە ساڵی 2022 تەواوبکرێت.
$دیزاین و بونیاتنان$
کۆمەڵگە تازەکەی کۆنسوڵخانە ستانداردە تووندەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای تایبەت بە سەلامەتی ژیان و ئاسایشی تیادا بەرجەستە دەبێت.
دیزاینەکە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای تۆپۆگرافی ناوچەکە و گونجاندن لەگەڵیدا ئامادەکراوە.
ئەو شوێنانەی تایبەتن بە خزمەتگوزارییەکانی بەشی ڤیزا و هەروەها ڕاپەڕاندنی کارەکانی دیپلۆماسی گشتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەردانیکەران و بوونی شوێنی گونجاوی چاوەڕوانیکردن، دیزاینکراون.
نزیکەی هەزار کەس لە هێزی کاری ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و وڵاتی سێیەم بەشداردەبن لە بونیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکە.
$بەردەوامی و لەسەرپێ وەستان$
دیزاینی کۆنسوڵخانە تازەکە پابەندی ئامانجە گرنگەکانی دەستگرتن بە وزە و هەروەها بەردەوامی و لەسەرپێ وەستان دەبێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە و باشکردنی ئەدائی باڵەخانەکە و هاندانی پشتبەخۆبەستن لە کۆمەڵگەی باڵەخانەکەدا.
پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی باڵەخانەی سەوزی ئەمریکی بۆ ڕابەرایەتی لە دیزاینی وزە و ژینگەیی تۆمارکراوە. هەوەها لەلایەن سیستەمی هەڵسەنگاندنی سەوزی باڵەخانە و چاوەڕێدەکرێت بڕوانامەی ئێڵ ئی ئی دی سیلڤەر وەربگرێت.
ئاوی بەکارهاتوو دووبارە بەکاردێتەوە بۆ ئاودان بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچوون و گرنگیدان بە ژێرخانی خۆجێیی ناوچەکە و باشترکردنی توانای دوورمەودایی کۆمەڵگەکە.
دیزاینەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی ئاو لە ناوەوە، هەروەها دەرەوەی باڵەخانە و ئۆفیسەکان کەمدەکاتەوە.
دیزاینەکە ئامێرەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر لەسەر گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان جێگیردەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی ووزەی پێویست بۆ کۆمەڵگەکە.
دیزاینەکە زۆرترین کەلوپەلی خۆجێیی ناوچەکە بەکاردەهێنێت، بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی هەرزانی لەنرخ.
$هونەر$
هەڵبژاردەیەکی هونەری بەشێوەی بەردەوام لێدەبێت، کە لەلایەن نووسینگەی هونەری باڵیۆزخانەکانەوە ئامادەدەکرێت و پارچەی هونەری هەمەچەشن لەخۆدەگرێت وەک لەوحە، وێنە، کاری چنینی دەست و پەیکەرتاشی.
کاری هونەرمەندانی ئەمریکی و هەرێمی کوردستان پیشاندەدرێن. تیشکی سەرەکی دەخرێتە سەر ئەو کارە هونەریانەی کە دایەلۆگی بەها کولتوورییە هاوبەشەکان لەنێوان ئەمریکیەکان و هونەرمەندانی وڵاتی خانەخوێ دروستدەکات.[1]
#06-07-2018#