گۆمی بێکۆدیان 34 کیلۆمەتر دوورە لە هاوینەهەواری پرژێ-ی سەر بە #چۆمان#، ئەم گۆمە 3 هەزار و 183 کیلۆمەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە لوتکە چیایی قەڵاتی قەرەد لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە دەڤەری باڵەکایەتی.
بێکۆدیان بە ئاوە سارد و سازگارەکەی و دیمەنە جوانەکانی، ساڵانە سەدان گەشتیار و شاخەوان لە کوردستان و عێراق و دەرەوەیش بۆخۆی ڕادەکێشێت.[1]